باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، ئیرچ مه‌سجیدی رایگه‌یاند له به‌غدا سێ جار له‌گه‌ڵ سعوودیه كۆبوونه‌تەوه و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به كۆبوونه‌وه‌كانیان.
ئیرچ مه‌سجیدی له میانی كۆڕبه‌ندی رافیده‌ین رایگه‌یاند كه ئێران له‌گه‌ڵ دیالۆگدایه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و گوتی: "ئێران له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی ئاشتییانه‌دایه له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه و له‌گه‌ڵ دیالۆگیشیدان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سعوودیه".
باڵیۆزی ئێران له به‌غدا راشیگه‌یاند کە له به‌غدا سێ جار له‌گه‌ڵ سعوودیه كۆبوونه‌تەوه و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به كۆبوونه‌وه‌كانیان و گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كانی دواتر دوای ته‌واوبوونی كاروباری پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ئێران ئه‌نجام ده‌درێن".
مه‌سجیدی داكۆكی له‌وه كرد كه پێویست ناكات هیچ وڵاتێك له ئێران بترسێت و لێی نیگه‌ران بێت و گوتی: "ئێران له هێڵی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردایه. له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌میی كاره‌بادا هاوكاری عێراق ده‌بین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.