هێزه‌كانی پۆلیسی یۆنان ڕوبێن سێمێدۆی پۆرتوگالی و به‌رگریكاری یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆسیان ده‌ستگیركرد، ئه‌ویش به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن حه‌ڤده ساڵ.
ئه‌و كچه به‌م دواییه له سكاڵانامه‌یه‌كدا بۆ دادگا، یاریزانه‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ده‌وروبه‌ری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ری.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزه‌ری سێمێدۆ ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریان له‌به‌ر ده‌ستدایه كه سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
سێمێدۆ له‌به‌رده‌م دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه ئاماده‌بوو و وته‌ی لێوه‌رگیرا، دادوه‌ری دادگاكه مۆڵه‌تی بیست وچوار كاتژمێری به یاریزانه‌كه داوه تا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی دۆسیه‌ی به‌رگریكردن له خۆی ئاماده‌بكات، جێگای باسه سێمێدۆی ته‌مه‌ن بیست وحه‌وت ساڵ، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له یانه‌ی ڤیاریاله‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆس كردبوو .
ڕوبێن سێمێدۆی پۆرتوگالی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر کچێکی ته‌مه‌ن حه‌ڤده ساڵ ده‌ستگیر کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.