Erbil 7°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:28

دوایین سه‌ربازی ئه‌مریکا ئەفغانستانی جێهێشت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری ئه‌مریكا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك ئاشكرای كرد‌ كه‌ دوایـین چه‌كداری ئه‌مریكا خاکی ئەفغانستانی جێهێشتووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پنتاگۆن دواین كه‌س ژه‌نه‌راڵ کرێس داناهیو بووه‌ كه‌ به‌رپرسیاریه‌تی فەرماندەی هێزی 82ی پەڕەشووتی ئه‌مریكای له‌ ئه‌فغانستان له‌ ئه‌ستۆ بووه.

پێشتر ژه‌نه‌راڵ کێنێز مکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا لە پەنتاگۆن ڕاگەیاند دوایـین فڕۆکەی C-17ی ئه‌مریكا فڕۆکەخانەی کابوولی لە کاتژمێر 11:59ی شەوی دووشەممە به‌جێهێشتوه‌و كۆتایشیان به‌ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك هێناوه‌ كه‌ له‌و ماوه‌دا پتر له‌ 123 هەزار کەس لە فڕۆکەخانەی کابوولەوە بۆ دەرەوەی ئەفغانستان گوازراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بگوازنه‌وه‌ كه‌ خوازیار بوون وڵاته‌كه‌ جێبێڵن. ئه‌مه‌ش رۆژێک پێش کۆتاییهاتنی ماوەی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکی و بیانییەکان بوو كه‌ واده‌كه‌ی دواین رۆژی مانگی هه‌شت بوو.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، چه‌ند فەرماندەی سەربازی و باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەفغانستان، له‌و دوایین کەسانه‌ بوون كه‌ دوه‌نێ کابوولیان جێهێشتووه‌.

شەڕی ئەفغانستان لە 7ی مانگی 10 ساڵی 2001 دەستی پـێکرد، پاش ئەوەی تاڵیبان ئامادەنەبوو ئوسامە بن لادن ڕێبەری رێكخراوی تیرۆریستی ئەڵقاعیدە راده‌ست بكات كه‌ بەرپـرس بوو لە هێرشە تیرۆریستییه‌كانی 11 ی سێپتەمبەری ساڵی 2001ی سه‌ر ئه‌مریكا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ نزیك به‌ 3000 كه‌س كوژران.

دواتر هاوپه‌یمانی ناتۆ بە ڕێبەرایەتی واشنگتن توانیان لە ماوەیەکی کورتدا تاڵیبان لەسەر دەسەڵات لابده‌ن و شەڕه‌كه‌ش بووە درێژترین شەڕی ئه‌مریكا لە مێژوودا.

ره‌حیم ره‌شیدی - كوردستان تی ڤی - واشنتۆن

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.