Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:24

به‌رێوبه‌رایه‌تی کاروباری تەندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڤاکسین بۆ هەموو پێشمەرگە دابین دەکات

کوردستان TV
100%

لەئەنجامی ئەو هەوڵ و کۆششانەی، کە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی داون توانرا نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ببێتە بنکەیەکی پێدانی ڤاکسین و بەشە ڤاکسینی تەواو بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین بکرێت.

ئەمرۆ ٣٠ی ئابی ٢٠٢١، د. رزگار علی بەڕێوەبەری کاروباری تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەنتەری میدیای ڕاگەیاند:

پاش ئەوەی، کە بەرێوەبەرایەتیەکەمان هەماهەنگی کرد، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر توانیمان نەخۆشخانەی پێشمەرگە بکەین بە بنکەیەکی پێکوتەی ڤاکسینی کۆڕۆنا بۆ پێشمەرگە،

لە ئەمڕۆ بەدواوە، دەتوانین ڕۆژانە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا دابین بکەین بۆ پێشمەرگە، لە هەر سێ جۆری ڤاکسینەکان، کە لە سەر ئاستی دونیا بەکاردێت.

وتیشی: بۆ ئەم مەبەستە داوامان کردووە هەر بەڕێوەبەراتیەک لیستی خۆیان ئامادە بکەن و بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی تا رۆژ و کاتیان بۆ دیاری بکرێت.

هەروها داوامان کردووە، لیستی ئەو کەسانەشمان بۆ بنێرن ئەوانەی ڤاکسینیان لەخۆیان داوە و چ جۆر ڤاکسینیان لە خۆیان داوە،

راشیگەیاند: لەداهاتوویەکی نزیکدا ئاگاداری یەکە سەربازیەکانی دیکە دەکەینەوە، هەموو پێشمەرگەیەک سەر بە هەر یەکەیەکی سەربازی بێت دەتوانێ سەردانمان بکات، بۆ وەرگرتنی ڤاکسین،

بەمەرجێ هەڵگری ناسنامەی سەربازی و یەکێک لەم پێناسانە بێت، پاسپۆرت یان ناسنامەی مەدەنی یاخود کارتی نیشتمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.