Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:58

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژێ کورد "ئاینوور دۆغان" خه‌ڵاتێکی نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشرا

کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژێ كوردخاتوو "ئاینوور دۆغان" خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشرا.
ساڵانه‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی میووزیك (وۆمێكس)، خه‌ڵاتی ساڵ ده‌به‌خشێته‌ هونه‌رمه‌ندێك كه‌ له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ،خزمه‌ت به‌ هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كات و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌پارێزێت.
پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی میووزیك (وۆمێكس)،خه‌ڵاتی ساڵی ٢٠٢١ی به‌خشییه‌  هونه‌رمه‌ندی كورد "ئاینوور دۆغان" به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی هونه‌ری گۆرانیبێژ و میووزیكژه‌نین به‌رگری له‌ ناسنامه‌و كولتوری كوردی كردوه‌.
  هونه‌رمه‌ند خاتوو"ئاینوور دۆغان" خه‌ڵكی  باكووری كوردستانه‌ له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی  رایگه‌یاند" سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری مووزیكی من له‌ 2006 له‌ڕێگه‌ی (وۆمێكس) بووه‌، (وۆمێكس) له‌ناو دڵی میووزیكی جیهانیدا گه‌وره‌ترین ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیی بواری میووزیكه‌، بۆیه‌ كاتێك خه‌ڵاتی 2021 ده‌به‌خشێته‌ من و به‌ شایه‌نم ده‌زانێت، زۆر شانازیی پێوه‌ ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت ئه‌و شانازییه‌ش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا به‌ش بكه‌م".
شایانی باسه‌ له‌ خه‌ڵاتی ساڵی  2019ی (وۆمیكس) بخشرایه‌ هونه‌رمه‌ندی میوزك ژه‌نی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  (كه‌یهان كه‌لهوڕی) . 
ئا- كامران
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.