Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:40

هونه‌رمه‌ند "شێرکۆ جه‌لال کۆیی" به‌ نه‌خۆشی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%


 رۆژی شه‌ممه‌ 28 ى 8 ى  2021  هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار "شێركۆ جه‌لال كۆیی" به‌هۆی نه‌خۆشی كۆڕۆنا  له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچی دوایی كرد . 
هونه‌رمه‌ند دوای چه‌ند رۆژێك له‌ تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌م نه‌خۆشییه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.
 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری به‌ئه‌زموون شێركۆ جه‌لال به‌شداری چه‌ندین  پیشانگه‌ وچالاكی هونه‌ری كردووه‌ ، له‌هه‌مان كاتدا پێشكه‌شكارێكی به‌ئه‌زموونی به‌رنامه‌یه‌كی  هونه‌ری ته‌له‌فزیۆنی بوو، هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه‌، ئه‌رشیفێكی جوانی  هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كارانی كوردستانی كۆ كردبوویه‌وه‌ .
 شایانی باسه‌ شێوه‌كار شێركۆ جه‌لال برای هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری دێرین خوالێخۆشبێت "ڕه‌هبه‌ر جه‌لال" بوو.
ئا- كامران
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.