ئه‌مڕۆ شەممە 28 ى 8 ى 2021 ، حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: گۆڕانکارییەک لە وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانى پێشمەرگە کراوە، پێشووتر لەگەڵ خانەنشینانى شارستانی جیاوازییان یەک ڕۆژ بوو، بەڵام ئەو مانگە خانەنشینانى پێشمەرگە و سەربازی لە ناوەڕاستی هەفتە لە لیستی چوارەم، یان پێنجەمی دابەشکردنی مووچە دەبێت.
راشیدهگهێنێت: مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمەرگە و شارستانی بە دوای یەک دەدرا، بەوەش قه‌ره‌باڵغییه‌كى زۆر لە بانکەکان دروست دەبوو، گلەییەکی زۆر هەبوو، بۆیه ئەو گۆڕانکارییە کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هه‌رێمى كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، سەرەتا پێشنیاز کرا مووچەی خانه‌نشینانى شارستانی پیش بخرێ، دواتر سەربازی پێش خرا، ڕوونیشى كرده‌وه: پارەی مووچەی خانەنشینانى سەربازی له پارەی خانەنشینانى شارستانی زۆرترە، بەڵام دواجار بڕیار درا مووچەی خانەنشینانى سەربازی پێش بخرێ.
ده‌شڵێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه مووچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانى له هه‌فته‌ى داهاتوودا دابه‌ش بكرێت.
گۆڕانکاری لە خشتەی دابه‌شکردنى مووچە دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.