Erbil 27°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:18

شاندی تورکیا گەیشتە بەغدا و به‌شداری له‌ کۆنگره‌ی لووتکه‌ی هاریکاری و هاوبه‌شی ده‌که‌ن

به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی لووتكه‌ی هاریكاری ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%


شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن-ەوە پێشوازی لێکرا.
شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی مەولود چاوشئۆغڵو لە کاتی گەیشتنی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە لایەن دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پێشوازی لێکراوە.
شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، مەولود چاوشئۆغڵو بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتووەتە بەغدا.
ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا پایتەختی عێراق، لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی بەڕێوەدەچێت کە سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵات بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن.
لە ماوەکانی رابردوودا گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەسەن نازم ئاشکرای کردبوو کە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی ، تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی پرسی ئاسایش لە عێراق و ناوچەکە، ھەروەھا بنیاتنانی ھاوبەشی ئابووریی.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.