Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:21

تیروپشکی یارییه‌کانی یۆرۆپالیگ بۆ وه‌رزی نوێ راکێشرا

کوردستان TV
100%


 
له‌ شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا، تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی ئه‌وروپا ناسراو به‌ یۆرۆپالیگ ڕاكێشرا.
 له‌ تیروپشكه‌كه‌دا، سی و دوو یانه‌ به‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكران، له‌ ئه‌نجامدا، یانه‌ی لیۆن كه‌وته‌ گڕوپی یه‌كه‌م و شان به‌ شانی یانه‌كانی ڕێنجه‌رزو سپارتا پراگاو برۆندبی یاری ده‌كات، گڕوپی دووه‌میش یانه‌كانی مۆناكۆ و ئایندهۆڤن و ڕیال سۆسیدادو شتۆرم گراتسی به‌یه‌كه‌وه‌ كۆكرده‌وه.
 هاوكات یانه‌ی ناپۆلی كه‌وته‌ گڕوپی سێیه‌م و ڕووبه‌ڕووی یانه‌كانی لیسته‌رسیتی و سپارتاك مۆسكۆ و لیگا وارشۆ ده‌بێته‌وه، گڕوپی چواره‌میش یانه‌كانی ئۆلۆمپیاكۆس و ئینتراخت فرانكفۆرت و فه‌نه‌ربه‌خچه‌و ڕۆیال ئه‌نتوێرپ به‌خۆوه‌ ده‌گرێت.
 هه‌رچی گڕوپی پێنجه‌مه‌ پێكهاتووه‌ له‌ یانه‌كانی لاتسیۆ و لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ و مارسێلیاو گه‌ڵاته‌سه‌رای، هه‌روه‌ها یانه‌كانی سپۆرتینگ براگاو ڕێدستارو لۆدۆگۆریتس ڕازگرادو میتیلاند كه‌وتنه‌ گڕوپی شه‌شه‌م، گڕوپی حه‌وته‌میش پێكدێت له‌ یانه‌كانی بایه‌رلیڤه‌ركوزن و سێلتیك و ڕیال بێتیس و فرینكڤارۆزی.
 له‌ گڕوپی هه‌شته‌م و كۆتایشدا، یانه‌كانی دینامۆ زه‌گرب و جێنیك و وێستهام و ڕاپید ڤیه‌ننا به‌یه‌كه‌وه‌ یاری ده‌كه‌ن، یاریه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له‌ شازده‌ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.