Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:14

له‌خولی ئیتاڵیادا ئینته‌رمیلان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤیرۆنا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌ر میلانی پاله‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنای میوانداری تۆمار كرد.
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگایمارك ئه‌نتۆنیۆ بینتویدی له‌ ڤیرۆنا به‌رێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی پازده‌ ئیڤان ئیلیتش گۆلی یه‌كه‌می له‌ سوودی خاوه‌ن یاریگا تۆمار كردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو .
 له‌گه‌ل ده‌ست پێكی گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی چلو حه‌وت لاوتارۆ مارتێنێز گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ ئینته‌ر میلان تۆمار كرد، له‌ دوا ده‌ خوله‌كی كۆتایی یاری خواكین كۆریای یاریزانی تازه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلان دوو گۆلی تری تۆمار كردو یاریش به‌سه‌ركه‌وتنی ئینته‌ر به‌ سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌دوای یه‌كی به‌ده‌ست هێناو به‌شه‌ش خال پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان كرد.
 یانه‌ی ڤیرۆناش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و به‌بێ هیچ خالێك له‌ دوا پله‌ی ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت .
  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.