Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:23

له‌لالیگادا ریال مایۆرکا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ری سێیه‌می خولی لالیگای ئیسپانی و له‌سه‌ر یاریگای ئیبیرۆ ستار یانه‌ی ریاڵ مایۆركا میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆلی كردو به‌ گۆلێكی بێ وه‌لام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆمار كرد.
 مایۆركا به‌هێرش و فشار ده‌ستی به‌ساری كردن كردو له‌ خوله‌كی بیست و حه‌وت دانی رۆدریگز تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد.
 هه‌رچه‌نده‌ له‌ گێمی دووه‌م ئیسپانیۆل زۆر هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی دا به‌لام بێ سوود بوو ریاڵ مایۆركا دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌وت خال به‌رزكرده‌وه‌ یانه‌ی ئیسپانیۆلیش دوای دوو یه‌كسان بوون تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات و به‌ دوو خال له‌ پله‌ی پازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.