دوای ئهوهی بهرهبهیانی ئهمڕۆ شهممه 28 ى 8 ى 2021 ، ئیمانوێل ماكڕۆن سهرۆككۆماری فهڕهنسا گهیشته بهغدا بهمهبهستی بهشداری كردنی له کۆنگرەى لوتکەى بەغدا (کۆنگرەى هاریکارى هاوبەشى) ، لهگهڵ مستهفا كازمی سهرۆك وهزیرانی عێراق كۆبووهوه.
دوای كۆبوونهوهكهش له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵوێست و هەوڵەکانی فەرەنسا لە سەرخستنی کۆنفرانسی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی لە بەغدا بەرزدەنرخێنین.
كازمی راشیگهیاند: پێکەوەکارکردنی فەڕەنسا و عێراق بۆ سەرخستنی پڕۆسەی دیموکراسی درێژەی دەبێت.
گوتیشی: فەڕەنسا لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، یارمەتی عێراقی داوە.
کۆنفرانسی لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی بە بەشداریی سەرۆک و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵات بەڕێوەدەچێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند: فەڕەنسا ھانی حکوومەتی عێراق دەدات زیاتر پاڵپشتی لە ئاوارەکان بکات .
گوتیشی: فەڕەنسا سوورە لەسەر یارمەتیدانی عێراق لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان و ھەروەھا شەڕی دژبە تیرۆر.
ههروهها رایگهیاند: پێویستە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی، گرنگە بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە.
ئهمڕۆ شەممە 28 ى 8 ی 2021 کۆنگرەى لوتکەى بەغدا (کۆنگرەى هاریکارى هاوبەشى) بەرێوەدەچێت ،حکومەتى عێراقی فیدڕاڵ بانگهێشتنامەى ئاراستەى وڵاتانى دراوسێى (جگە لە سوریا) و ئیمارات، قەتەر، میسر، ئەمەریکا، فەرەنسا، روسیا و ژاپۆن کردوە.
کۆنگرەی (لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی) دەست بە کارەکانی دەکات و سەرکۆماری فەرەنساش لهبەغدایه.
بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵات لەسەر بانگھێشتی حکوومەتی عێراق بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن.
ئامانج لە بەستنی لووتکەکە ئەوەیە حکوومەتی عێراق لە میانی لووتکەکەدا ھەوڵدەدات رۆڵی نیوەندگیریی بگێرێت بۆ نزیککردنەوەی ئەو وڵاتانەی کە لەگەڵ یەکتر ناکۆکن و بەتایبەتیش سعوودیە و ئێران.
پێشتر ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عامر فایز رایگەیاندبوو کە لووتکەی بەغدا بۆ ھاوکاری و ھاوبەشی کە لە کۆتایی ئەم مانگە لە بەغدا دەبەسترێت، رەنگدانەوەی ئەرێنیی لەسەر ئابووری و ئاسایشی عێراق دەبێت.
لە ماوەکانی رابردوودا گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەسەن نازم ئاشکرای کردبوو کە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی ، تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی پرسی ئاسایش لە عێراق و ناوچەکە، ھەروەھا بنیاتنانی ھاوبەشی ئابووریی.
تا ئێستا سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێڵ ماکرۆن و سەرۆکوەزیرانی کوێت، سەباح خالید سەباح بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی، گەیشتوونەتە بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.