سبهی شهممه رێككهوتی 28ی ئاب لوتكهی بهغدا بۆ كۆبوونهوهی وڵاتانی دراوسێی عێراق دهستپێدهكات و بهگوێرهی زانیارییه میدیاییهكان ههریهك له رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئیبراهیم رهئیسی سهرۆك كۆماری نوێی ئێران بەشداریی لووتکەی بەغدا ناكهن.
تاوەکو ئێستاش نازانرێت سەرۆکی تورکیا کێ لە شوێنی خۆی دەنێرێتە لووتکەی بەغدا، بەڵام بەپێی زانیارییەکان فوئاد ئۆکتای، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا یاخود مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا یەکێکیان دەبن.
لای خۆشیهوه سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، شاندێک بە سەرۆکایەتیی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دەچنە عێراق بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا.
تا ئێستا روون نییە سهرۆكی كام وڵات بەشداری لە لووتکەی بەغدا دهكهن، بەڵام وا بڕیارە هەریەکە لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، شا عەبدوڵڵا، شای ئوردن و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەشداری بکەن.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ماوەی رابردوودا بانگهێشتنامەی بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەکە و جیهان نارد بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا، لەنێویاندا تورکیا و ئێران. عێراق لە دوای ساڵی 2003 وه یەکەمجارە کە لووتکەیەکی ئاوا فراوان بەڕێوەببات.
ژمارەیەک لە وڵاتانی بەشدار جگە لە چالاکییەکانی لووتکەکە کۆبوونەوەی دوو قۆڵیشیان لەگەڵ یهكتر دەبێت.
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت؛ دەیانەوێت جارێکی دیکە سەرنجی جیهان بۆ پێشەنگایەتی عێراق لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رابکێشن و چهند پرسێكی گرنگ پهیوست به دۆخی ئابووری و سیاسی و ئهمنی ناوچهكه تاوتوێ بكهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.