Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:18

سبەی ئۆپەراسیۆنەکانى فەڕەنسا بۆ جێهێشتنى خاکی ئەفغانستان کۆتایى پێ دێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، جان کاستێکس رایگەیاند کە سبەی ئۆپەراسیۆنەکانی چۆڵكردن و جێھێشتنی ئەفغانستان کۆتایی پێ دێت.
جان کاستێکس لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی RTLى فەڕەنسى، ئەوەی ئاشکرا کرد کە فەڕەنسییەکان و ئەو ئەفغانستانییانەی کە ھاوکاری فەڕەنسایان کردووە لە ئەفغانستانەوە گەڕاندووەتەوە وڵاتەکە.
سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەش کرد کە ژمارەی ئەو ئەفغانستانییانەی کە بۆ فەڕەنسا گواستراونەتەوە، دوو ھەزار و 500 کەس دەبن و ئەوەشی خستەڕوو کە ئێوارەی سبەی ئۆپەراسیۆنەکانی چۆڵکردن و جێھێشتنی ئەفغانستان کۆتایی پێ دێت.
جان کاستێکس ئەوەشی راگەیاند کە بەھۆی ئەوەی ئەمریکا لە 31 ئابدا لە ئەفغانستان دەکشێتەوە لە دوای ئێوارەی سبەییەوە، کاری گواستنەوە لە فڕۆکەخانەی كابولەوە ئەنجام نادەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.