Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:43

له‌ سلێمانی سێ تۆمەتبار بەبڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکران 

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەیەكێك لەمەفرەزە هاوبەشەكاندا سێ تۆمەتباریان بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركرد.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: تۆمەتبارەكان ( س. ی. ك ) لەدایكبوی ١٩٩٨ ، ( ی. ا. ح ) لەدایكبوی ١٩٩٨ ، ( م. ر. م ) لەدایكبوی ١٩٩٤ لەیەكێك لەمەفرەزە هاوبەشەكاندا بەبڕێك دراوی ساختەوە دەسگیركران كە ویستوبویان مامەڵەی پێوە بكەن و ساغی بكەنەوە. لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ٢٨١ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی _ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.