Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:25

پەیامی لیژنەی کاروباری شەهیدان لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان دا

کوردستان TV
100%

لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ ٣٣ ساڵ بەسەر یادی تاوانی ئەنفالی بادینان دا تێدەپەڕێت، وەک ئەڵقەیەکى دیکەى زنجیرە تاوانە نێودەوڵەتییەکانى کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەرامبەر بە گەلى کوردستان ئەنجامدران، بە کوشتنى هەزاران دانیشتووى سڤیل و سووتماککردنى سەدان گوندى دەڤەرى بادینان و وێرانکردنیان.

ڕاشیگه‌یاند: جێگه‌ى ئاماژەیە ئەم تاوانەى ڕژێمى بەعس و گشت تاوانەکانى دیکەى کە بەرامبەر بە گەلى کوردستان ئەنجامى داون، تاوانى نێودەوڵەتین و بەرپرسیارەتییان بۆ دەوڵەتى عێراق ماوەتەوە. لەو سۆنگەیەشەوە، لە سەکۆى ئەم یادە خەمناکەدا، وەکو لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانییانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان، داوا لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەکەین، هەرچی زووە بەپێی دەستوور بە بەرپرسیارێتیی خۆی هەستێت و قەرەبووی کەس و کاری قوربانیانی ئەو تاوانانە بکاتەوە، کار بکات بۆ ساڕێژکردنى برینەکانیان و ناوچەکانیان ئاوەدان بکاتەوە و لە ئازار و کێشەکانیان کەم بکاتەوە، تاوانباران لە هەرکوێیەک بن بەسزا بگەیەنێت، وەک گەرەنتییەکیش بۆ دووبارەنەبوونەوەى تاوانى لەو چەشنە لە بەرامبەر گەلى کوردستان، ببێتە ئەندام لە دادگاى تاوانەکانى نێودەوڵەتى.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: لێرەوە سەرى ڕێز و نەوازش بۆ قوربیانى ئەو تاوانە و گشت تاوانەکانى دیکەى بەعس کە دژ بە گەلەکەمان ئەنجام دراون دادەنوێنێن.

لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان

2021-8-25

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.