له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: لە شاری هەولێر چەند پرۆسەیەكی ڕێكخستنەوە و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان بەڕێوەچوون و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێریش دەڵێت بۆ بایەخدانی زیاتر بە شەقامەكانی شار، پرۆسەكانی نۆژەنكردنەوە و ڕێكخستنەوە لەو شوێنانەش بەڕێوەدەچن كە پێویستیان بە كاری نۆژەنكردنەوە و ڕێكخستنەوە هەیە.
وهزارهت راشیدهگهێنێت: تیی چاككردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەشی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، پرۆسەیەكی فراوانی نۆژەنكردنەوە و چاککردنەوەی بەردی شۆستەی دوورگەی ناوەڕاست لە شەقامی سەرەکی 40 مەتری هەولێر بەڕێوەبرد و هەروەها چەند شەقام و كۆڵانێكیش نۆژەنكرانەوە، چاودێریكردنی شەقام و کۆڵانەکانی دیكەش دەكرێ بۆ ئەوەی لە هەر كوێدا پێویست بێت، تیمەكانی خزمەتگوزاری كاری نۆژەنكردنەوەی تێدا ئەنجام دەدەن.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی شارهوانیدا هاتووه: هاوكات هەر لە شاری هەولێر و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنج، تیمەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی شەقامەكان هەڵمەتێكی گەورەیان بەڕێوەبەرد بۆ ڕێكخستنەوە و کردنەوەی چەند شوێنێکی نوێی سووڕانەوەی ئۆتۆمبێل لە شەقامی جووتسایدی پێش قوتابخانەی ئەحمەدی خانی و لەگەڵ چەند شوێنێكی تر كاری ڕێكخستنەوەی شەقامیان بۆ ئەنجام درا، كە ئەمەیش كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی جەنجاڵی و هەروەها كارئاسانی بۆ جوڵەی هاتوچۆی شۆفێران و بە تایبەتی بۆ دانیشتوانی گەڕەكی زانكۆ و چەند گەڕەكێكی دیكەی ئەو سنوورە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.