Erbil 24°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:21

کازم ئەلجحێشی شرۆڤەکاری سیاسی: حکومەتی عێراق و عێڕاقیەکان لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پەشیمان ده‌بنه‌وه‌ 

کوردستان TV
100%

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا له عێڕاقدا چی ڕوودەدات! له ڕاستیدا عێڕاق له بنەڕەتدا جیاوازی لەگەڵ ئەفغانستاندا هەیه ،عێڕاق له دوو میحوەر پێکدێت یەکەمیان داعشە و له لایەکی دیکەوە میلیشیاکانن.
 ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا له عێڕاق کشانەوە به خێرایی وئالۆزیی وگرژی درووست دەبێت. 
 به پێی ئەو زانیاریانەی بەردەوام لەلایەن هاوپەیمانەوە به‌دەستمان دەگات ئەوە داعش هێرش دەکات، ئەمه لایەنێکه، بەڵام لایەنی دووەم میلیشیاو هێزە بێ خاوەنەکانن ئەوانەی کە بە فیتی ئەم و ئەو هەڵدەپەڕن و ووڵاتیان تێکداوە.
 هەروەها ئەو چەکه بەربڵاوەیه که له دەستی ئەو هێزانەیه کەسەر به ئێرانن، ناوە ناوە فڕۆکەخانەی هەولێر و فڕۆکەخانەی بەغدا به فڕۆکەی درۆن مووشەکباران دەکەن و هێزەکانی ئەمریکا دەکەنه ئامانج.
 له‌ ئەفغانستان نه فڕۆکەی دڕوون هەیه و ئەو جۆرە ئیمکانیاتانەش بوونیان نیه ، بەڵام عێڕاق ڕەوشەکه‌ى جیاوازە ،که چۆن دەبێت، ئەوە ڕووبەڕووبوونەوە ڕوودەدات چ لەلایەن میلیشیاکاندا و لەلایەکی دیکەوە داعش ، بەمەش عێڕاق دەبێتە زڵکاوێک تەنیا خوا دەزانێت چی بەسەر دێت.
لێرەدا ئەم جەنگە دەبێتە جەنگێکی گشتی نێوان ئەو گرووپانەی که چەکی بەربڵاویان هەیه و دەبێتە جەنگێک بۆ خۆناساندن له گۆڕەپانەکەدا بۆ خۆسەپاندن بەسەر عێڕاق ،له ڕاستیدا ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا له عێڕاق بکشێنەوە لێرەدا پرسیار درووست دەبێت ئایا هێزەکانی ئەمریکا خۆ بەدەستەوە دەدات دوای ئەو ڕێکەوتنانەی ئەنجامیبداوە؟

بۆیه پێوویستە دوای ڕووداوەکانی ئەفغانستان بگەڕێنەوە بۆ ڕێکەوتن ودانووساندن  لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەوەی پشتگیریمان بکەن ، هەروەها داوای یارمەتیان لێ بکەین ،چونکه ئەو ترسەی لەسەر عێڕاقدا هەیه دەگاتە وڵاتانی عەرەبیش ، هەروەها ئەو جەنگه به سانایی دەگاتە وڵاتی کەنداو و وڵاتانی دەووروبەر.

 پێوویستە دانووساندنی ڕاستەو خۆ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا ئەنجام بدەین بۆ پاراستنمان لەلایەک و تا ڕووداوەکان نەگەنه وڵاتانی دیکه ، لە کۆتاییدا به پێیی خوێندنەوەمان وەک شڕڤەکاری ئاسایش پێوویستە گۆڕانکاری له ئاستی دانووساندن لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا بکرێت ،ئەگەر پاشەکشەش بکات ئەوە پێوویستە پابەندی ئەو بڕگەیه بین که هاوپەیمانان له ڕێگای هێزی ئاسمانیەوە بەرگریمان لێ دەکات.

ئا/ فەرمان عەلی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.