وەزارەتی ناوخۆی تونس رێگریکردن لە 11 هەوڵی کۆچ و دەستگیرکردنی 231کۆچبەری راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تونس-ەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە یەکەکانی پاراستنی کەناراوەکان، رێگریان لە 11 هەوڵی کۆچ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن نەکراوە، بەڵام ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، 231کۆچبەر دەستگیرکراون کە 104یان ئەفغانستانی و ئەوانی دیکە تونسی بوون.
وڵاتانی وەک تونس و لیبیا لە باکووری ئەفریقا، خاڵێکی دەرچوونە بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بگەن بە ئەورووپا.
ساڵانە هەزاران کۆچبەر بە ئومێدی ژیانێکی باشتر لە ئەفریقاوە بە دەریای ناوەڕاستەوە دەیانەوێت بگەن بە ئەورووپا.
لە کاتێکدا بەشێک لە کۆچبەران دەگەن بە ئەورووپا، بەشێکیشیان لە دەریادا گیانلەدەست دەدەن.
گوتەبێژ لە کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، کارلۆتا سامی لە چواری ئایاری رابردوودا رایگەیاندبوو لە سەرەتای 2021ەوە تا مانگی ئایار، لانیکەم ٥٠٠ کۆچبەر کە هەوڵیانداوە لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە کۆچ بکەن بۆ ئەورووپا و لە دەریادا گیانیان لەدەستداوە.
231 کۆچبەر لە کەناراوەکانی تونس دهستگیر کران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.