نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادی 33 ساڵه‌ی ئه‌نفالی بادینان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایدهگهێنێت: ئه‌مڕۆ یادى 33 ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادینان ده‌كه‌ینه‌وه و به ڕێز و شكۆوه شه‌هیدان به بیر ده‌هێنینه‌وه كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانى 25ى ئاب تا 6ى ئه‌یلوولى 1988 و له دوا قۆناغى ئه‌نفاله‌كاندا، به پێنج فیرقه‌ى سه‌ربازیى عیراق به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى سڤیلى بادینان ئه‌نجام دران.
ده‌شڵێت: تاوانكاران له به‌رده‌وامیى ئه‌و شاڵاوه‌دا، زۆر به دڕنده‌یى له تاوانێكى بێهاوتادا له گه‌رمیانه‌وه تا دوایین دێهاته‌كانى بادینان (182) هه‌زار هاووڵاتیى كوردستانیان به‌ره‌و بیابانه‌كانى مه‌رگ له باشوورى عیراق ڕاكێش كرد و وه‌ك چۆن له بادینان كردیان، بێ جیاوازى، مزگه‌وت و دێر و ماڵ و خانوو و ڕه‌ز و باخى هه‌موو پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه و سروشت و ژینگه‌ى كوردستانیان پێكه‌وه ڕووخاند و سووتاند.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت: ئه‌نفالى بادینان و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به گه‌لى كوردستان ئه‌نجام دران، زام و برینى هه‌میشه كراوه‌ن، هه‌رگیز له بیر ناچنه‌وه و نیشانه‌ى سته‌ملێكراویى گه‌لێكى ئاشتیخوازن كه ته‌نیا داواى ژیان و ئازادى و مافى خۆیان كردووه. ئه‌م یاده و مێژووى پڕ له كاره‌سات و مه‌ینه‌تیى گه‌لى كوردستان، وه‌ك هه‌میشه بۆ گه‌یشتن به خه‌ون و ئاواته‌كانى، مكوڕترى ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: یادى شه‌هیدان و ڕه‌نج و قوربانییه‌كانى گه‌لى كوردستان هانمان ده‌دات كه بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كانى ئێستا و له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان، یه‌كڕیزیى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییمان پته‌وتر بكه‌ین. له‌م یاده‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق ده‌بێ بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیراق بۆ قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ى قوربانییان جێبه‌جێ بكات، له هه‌رێمى كوردستانیش خزمه‌تى زیاتر به كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بكرێت.
هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت: ده‌بێ كارى جددى بۆ به‌دۆكیوومێنتكردنى تاوانه‌كان و ناساندنیان به جینۆساید له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بكرێت و هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته گه‌ڕ تا ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى تاوانكاریى وا له هه‌موو شوێنێكى سه‌رزه‌مین بگیرێت و مرۆڤایه‌تى هه‌رگیز تاوانى وا نه‌بینێته‌وه.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: سوپاس و ڕێز و پێ‌زانین بۆ خه‌ڵكى جوامێرى هه‌ولێر و به‌حركه كه به هاناى لێقه‌وماوانى ئه‌نفالى بادینانه‌وه هاتن، یارمه‌تییان دان و ئامێزى میهره‌بانییان بۆ كردنه‌وه. یادى شه‌هیدانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان هه‌میشه به خێر و سڵاو و دروود له گیانى پاكیان.
سه‌رۆکی هه‌رێم: ئه‌نفالى بادینان و تاوانه‌کانی دیکه که به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کوردستان ئه‌نجامدران زام و برینى هه‌میشه کراوه‌ن
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادى ئه‌نفالى بادینان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.