Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:32

قایمقامیەتی ھـەولێر پشکنین بۆ 8 ڕێستورانت و کافتریا و گۆشت فرۆش ده‌کات

کوردستان TV
100%

قایمقامیەتی ناوه‌ندی ھـەولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ بەسەرپەرشتی نەبەز عه‌بدولواحید، قایمقامی هەولێر و سەرۆکی لێژنە ، شەوی ڕابردوو پشکنین و بەدواداچوون بۆ(8) رێستورانت و چێشتخانە و گۆشت فرۆش ئەنجامدرا.

ڕاشیگه‌یاند: ئامانج لە پشکنین و بەدواداچوونی ئەم لێژنەیە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لەجێبەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی و مۆڵەت وکارتی تەندروستی و مۆڵەتی گەشتیاری و مەرج و ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی و چاودێری بازرگانی.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئەم شوێنانەی سەرپێچیان هەبوو تۆمارکران ھۆشداریان پێدرا، بەپێ ی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.