Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:41

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/8/24 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ د. ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی خاڵیان، سه‌ره‌خۆشی لێکرد و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان وخانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان ده‌ربڕی.

سه‌رۆکی هه‌رێم هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و دڵنه‌وایی و سه‌بووری به‌ خێزان و که‌سوکاری ببه‌خشێت.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یانی بۆ په‌یوه‌ندییه‌که‌ و هاوخه‌میی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان نیشان دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.