Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:32

3 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له‌ هه‌ولێر داخران

کوردستان TV
100%

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەسەر بڕیاڕی قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر به‌دواداچوونه‌وه‌ و داخستنی پاڵاوگە نایاسایی و بەدەر لە ڕێنماییەکانی ژینگە به‌رده‌وامه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 2021.8.24 لە درێژەی هەڵمەتی به‌دواداچوونه‌وه‌ی پالاوگە نایاساییەکان لەلایەن قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگه‌ی ھەولێر، لەبەر نەبوونی ڕێنماییەکانی و پیسکردنی ژینگە و بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە بۆنە ناخۆشەی دانیشتووانی شاری هەولێری هەراسان کردووە (3) پاڵاوگەی نایاسایی لەسەر رێگای ھەولێر - گوێڕ داخران.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەم ھەڵمەتە بەردوام دەبێت، ھەر پاڵاوگەیەک بەدەر لە ڕێنماییەکان کار بکات دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتە بەر . 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.