Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:51

پرۆفیسۆری ناوداری کورد "نادر نادرۆڤ" کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%


نادر نادرۆڤ ئه‌كادیمیكار و پڕۆفیسۆری كورد، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ زاناكانی پترۆكیمیاوی ‌له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی دوایكرد. 
نارین نادرۆڤی كچی نادر نادرۆڤ هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌" ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ باوكم له‌ده‌ستدا، هه‌ر وشه‌یه‌ك بوترێت بێ مانایه". 
نادیر نادرۆڤ كه‌ به‌ كه‌سایه‌تیی دیاری كورد له‌ ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌نێو سۆڤیه‌تی جاران و نێو كوردانی كازاخستاندا ناسراوه‌، و له‌و وڵاته‌ به‌ باوكی په‌ترۆڵ و گاز داده‌نرێت.
نادیرێ نادرۆڤ له‌ زستانێكی سارد و به‌فر و باراناویدا له‌ مانگی یه‌كی ساڵی 1932 له‌دایك بووه‌، ئه‌و كوڕی حاجی نادره‌، له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی سۆڤیه‌تی سۆسیالیست بوون. له‌ ئاسیایی ناوه‌ڕاست نادری نادرۆڤ كه‌سێكی دیار و كاریگه‌ره‌ له‌نێو كورداندا ،له‌ساڵی 1993 بۆ‌ته‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌كادیمیای زانایانی نه‌ته‌وه‌یی كازاخستان، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانییه‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تی فه‌ڕه‌نساوه‌ نازناوی (مارشاڵی زانست)ی پێبه‌خشراوه‌.
ئا- كامران


 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.