Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:24

چه‌مچه‌ماڵ .. رووداوێکی هاتووچۆ گیان له‌ده‌ستدانی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكرده‌وه‌: لە ڕوداوێکی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای سلێمانی ــ کەرکوک نزیک وێستگەی کارەبای گازی چەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستدا و چوارکەسی دیكه‌ش برینداربوون.

 هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ  له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ به‌ پێگه‌ی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵی راگه‌یاند:  نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 24 ى 8  ى 2021 ، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا  لە سەر ڕێگای سلێمانی  --  کەرکوک نزیک وێستگەی کارەبای گازی چەمچەماڵ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە 5 کەس برینداربوون  ،کە چوار پیاو و ئافرەتێکن.

راشیگه‌یاند:  بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەبریندارەکان ،کە پیاوێکی تەمەن 44 ساڵە گیانی لەدەستدا.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.