گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نێد پرایس رایگه‌یاند له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حامید كارازای له دوای 31ی ئابه‌وه، له‌گه‌ڵ تاڵیباندا دواون.
نێد پرایس له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه دوا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ تاڵیبان له‌سه‌ر زۆر پرس دواون به ده‌ستوه‌رنه‌دانی تاڵیبان-یشه‌وه له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ ئه‌مریكا و تا ئێستا كێشه‌یه‌كی جیددییش له‌و پرۆسه‌یه رووی نه‌داوه.
نێد پرایس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حامید كارازای له دوای 31ی ئابه‌وه، له‌گه‌ڵ تاڵیباندا دواون؛ به‌ڵام نه‌چووه ناو ورده‌كاریی زیاترهووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.