Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:00

چوار لیوای یەکەی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

کوردستان TV
100%


چوار لیوای یەکەی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تیش رایده‌گه‌ێنێت:  بە رێژەی 80٪ كاره‌كان ته‌واو كراون و   بە نووسراوی فەرمی چوار لیوایه‌كه‌ خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لیوا روکن کارزان مەولود، بەڕێوەبەری پلاندانان و رێکخستنی میلاکات لە وەزارەتی پێشمەرگە  رایده‌گه‌ێنێت: ئێستا خەریکین رێکخستنەوە بۆ میلاکی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین، تائێستا رێکخستنەوە بۆ 14 لیوا کراوە، هەروەها چوار لیوای دیکەی یەکەکانی 70 و 80 بە نووسراوی فەرمی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانەکەیان هاتووە، سەرقاڵی رێکخستنەوەی هەیکەلی و میلاکەکانیانین، چونکە پەیکەربەندی "هەیکەلی" لیواکانی ئەوان جیاوازە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، خۆشبەختانە ئەوانیش زۆر هاوکارن لەگەڵ وەزارەت.
تا ئێستا ھێزەکانی یەکەکانی پشتیوانی یەک و دوو  لە 80٪ی  کاروباری  رێکخستنەوەیان تەواو بووە و وردەکاری و دانانی پەیکەربەندی ھێزەکان ماوە. 
بەپێی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی  پێشمەرگە رێک دەخرێنەوە، هاوکات لەگەڵ ئەوەی کار بۆ رێکخستنەوەی لیواکانی یەکەی 70 و 80 لە چوارچێوەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و 50٪ کاروباری رێکخستنەوەی چوار لیوا تەواو کراوە.

kurdistan 24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.