Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:57

پۆلیسی سلێمانی: ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکی سوتاند دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی سوتاندبوو.
 ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 24 ى 8 ی 2021 ، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: دوا ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لەجۆری نیسان (پیك ئاب) لەبەردەم ماڵەكەیدا سوتاوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: لەئێستادا تۆمەتبار (م ، م ، ع ) لەدایكبوی 1989 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كە هەستاوە بەسوتاندنی ئەو ئۆتۆمبێلە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.