له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به گەلی کوردستان خاوەنی ئیڕادە و دۆزێکی ڕەوایە کوردستان لە مێژووی سەد ساڵەی دەوڵەتی عێراقدا رایگه‌یاند:
په‌یامی سه‌رۆك هه‌میشه په‌یامی گرنگن وه‌كو مه‌رجه‌عی سیاسی پێویست بوو دڵنه‌وایی وه‌ربگرێت، چونكه زۆر له لێكدانه‌وه نه‌رێنیه‌كان كاریگه‌ری سلبی له سه‌ر خه‌ڵك هه‌بوو، بۆیه په‌یامی سه‌رۆك بارزانی گرنگ بوو به‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌ی به سه‌رۆك هه‌یه. ئه‌و په‌یامه بۆ هه‌موو عێراق بوو دڵنیایی به خه‌ڵك ده‌دات كه هه‌ر شتێك رووبدات له هه‌ر وڵاتێك ناكرێت به‌راورد بكرێت به عێراق.
ئێمه ده‌زانیین تێكشكاندانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه بوو، پێشمه‌رگه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه، بۆیه ناكرێت حاڵه‌تی ئه‌فغانستان به عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌راورد بكرێت. خه‌ڵكێك هه‌بوون پێیان خۆش بوو، به‌مشێوه‌یه بیر بكه‌نه‌وه كه ئێمه هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان ئه‌بین به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه له ئه‌فغانستانیش ئه‌وه‌ی روویداوه جێگه‌ی قبوڵكردن نه‌بووه له ڵایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه.
جوگرافیای عێراق ئاڵۆزه هه‌روه‌ها پرسی دیموكراسی له عێراق لاوازه تایبه‌تیش له‌و واقیعه‌ی له‌عێراق هه‌یه. پێویسته دان به واقیعی جوگرافی كورد دابنرێت له عێراق، چونكه پرسی كورد چاره‌سه‌ر نابێت. هه‌میشه عێراق له جه‌نگ بووه بۆیه ژینگه‌ی دیموكراسی له عێراق دروست نه‌بووه.
واقیعی عێراق له قۆناغێكی سه‌ختدایه به‌ڵام ده‌كرێت به هۆی هه‌لبژاردنه‌وه ئه‌و قۆناغه گۆرانكاری تێدا بكرێت عه‌قلیه‌ت به یاسا ده‌گۆڕێت، پێویسته له‌و وڵاته ده‌ستوور سه‌روه‌ر بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت. هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ی تایبه‌ت به پرسی كورد له ده‌ستوور دواخراوه ئه‌و عه‌قلیه‌ته ناتوانێت وڵات به‌ڕیوه‌ببات. كورد نیگه‌رانی ئه‌و بارودۆخه‌یه، هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ چاره‌سه‌ركردنه.
كوردستان له ده‌ستی خه‌ڵكی كوردستانه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناشكێت كوردستان هێزێكی باش و به‌هێزی هه‌یه سه‌باره‌ت به پرسی هه‌لبژاردن، جه‌عفه‌ر ئیمینكی رایگه‌یاند ئه‌و هه‌لبژاردنه ئه‌نجام ده‌درێت به پێی گوته‌ی كۆمسیۆن، ئه‌وه ده‌رفه‌تێكی تره بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بارودۆخی نائاساییه، ئه‌و هه‌لبژاردنه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ئاسایی بكه‌یته‌وه له‌و ناوچانه.
پێشمه‌رگه ناسنامه‌ی كوردستانه جێگه‌ی شانازین رۆڵی هه‌بووه بۆ ته‌واوی عێراق موسڵ بێ پێشمه‌رگه رزگار نه‌بوو. پێویستیشه دامه‌زراوه‌ی پێشمه‌رگه زیاتر به هێز بكرێت له‌و قۆناغه‌دا. لێكتێگه‌یشتن و هاوپه‌یمانیه‌تی و نزیكبوونه‌وه له یه‌كتر له لایه‌ن لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌گه‌ری مه‌ترسیه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه، زامنیشه بۆ سه‌ركه‌وتن.
دارشـتنی: سـوهـێـل تـاهـیـر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.