ئاژه‌ڵانی دڕنده، هیچ كاتێك هی ئه‌وه نیین بڕواومتمانهیان پێبكه‌یت،له‌یه‌كێك له باخچه‌ی ئاژه‌ڵاندا له‌كاتی پێدانی خواردن به تیمساحێك له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌و باخچه‌وه ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له‌وكاته‌ی میوانێكی زۆر ئاماده‌ی باخچه‌كه بوون، بۆبینینی ئاژه‌ڵانی خشخشۆك ،كاتێ فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌و باخچه‌یه له‌یه‌كێك له تیمساحه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه هێریش ده‌كاته سه‌ری به كڵبهكهی ده‌ستی ده‌گرێت و رایدهكێشته ناو حه‌وزه‌كه به‌ڵام یه‌كێك له هاوكاره‌كانی به‌هانایه‌وه ده‌چێت له ده‌می تیمساحه‌كه رزگاری ده‌كات.
سه‌ره‌تا ئافره‌ته‌كه زۆر هه‌وڵیدا خۆی له چنگی تیمساحه‌كه رزگار بكات ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێسوود بوو،تائه‌و كاته‌ی یه‌كێك له هاوكاره‌كانی به‌هانای ده‌چێت له مردن رزگاری ده‌كات.
ئه‌وه‌ی ماییه‌ی نیگه‌رانی بوو ئه‌م رووداوه له‌به‌رچاوی میوانان به‌تایبه‌تیش له‌به‌رچاوی مناڵان روویداوه بۆیه ترس و دڵه‌راوكێ دروست كردبوو.
شایانی باسه ئافره‌ته‌كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه چونكه ده‌سته‌كانی به‌هۆی كڵپهكانی بریندار ببوو.
ئا- كامران
ژێده‌ر- سپۆتینگ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.