ئه‌مرۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی دووهه‌زاروبیستویه‌ك دووهه‌زاروبیستودووی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئیتاڵیا ده‌ستپێده‌كات.
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌كی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئینته‌رمیلان پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی كالچیۆ میوانداری یانه‌ی جه‌نه‌وا ده‌كات.
له‌م هاوینه‌دا ئینته‌رمیلان چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی له ڕیزه‌كانیدا كردووه، دیارترین گۆڕانكاریش، ده‌ستنیشانكردنی سیمۆنی ئینزاگی بوو به ڕاهێنه‌ری یانه‌كه له شوێنی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتێ كه به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ كارگێڕی ئینته‌ر ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
هه‌ره‌وه‌ها هه‌ردوو یاریزان ئه‌شره‌ف حه‌كیمی و ڕۆمیلۆ لوكاكو ڕیزی تیپه‌كه‌یان جێهێشت و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رسێ یاریزان دینزیل دۆمفریس و ئیدین دزیكۆ و هاكان كالهانگولۆ په‌یوه‌ندیان به ڕیزی نیراتزۆری كردوه، هه‌ر له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، كاتژمێر نۆ و چل‌وپێنج خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی تۆرینۆ میوانداری یانه‌ی ئه‌تالانتا ده‌كات و یانه‌ی لاتسیۆ ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئیمپۆلی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.