میدیاكانی ناوخۆی عێراق بڵاویان كرده‌وه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له ناوچه‌ی تارمییه له باكووری به‌غدا لەرێگەی قەناس و بۆمبی چێندراو، هێرشییان کردە سەر لیوای 12ی حەشدی شەعبی.
راشیدهگهیهنن: به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه چوار چه‌كداری حه‌شد كوژراون و شه‌شی دیكه‌شیان برینداربوون ، كه له نێو كوژراوه‌كاندا به‌رپرسێكی باڵای حه‌شدای تێدایه كه جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وج بووه.
له راگه‌یاندراوێكیشدا، حه‌شدی شه‌عبی ناوی كوژراوانی رووداوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه بریتین له: زرغام عەدنان هانی جێگری فەرماندەی فەوج، عەلی کازم حاتم، یوسف محەممەد کەریماوی ، محەممەد حەمزە جبووری.
هه‌روه‌ها حه‌شد ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، كه برینداره‌كانیش بریتین له : ریاز نووری، مورتەزا عەلی لەفتە دەراجی، حەیدەر کریبج جەبار عەتوانی، حوسێن کازمی خزەیر مەسعودی، موهەنەد مونیر ئەسەدی ، محەممەد ستار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.