فیلمی دیكۆمێنتی "نانی پیرۆز" له ده‌رهێنانی "ره‌حیم زه‌بیحی" و له به‌رهه‌مهێنانی "تووره‌ج ئه‌سڵانی" له سێزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵگه‌فیلمی "دیمز" له كۆریای باشوور وه‌رگیرا.
به‌ڵگه‌فیلمی "نانی پیرۆز" Holy Bread دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كۆچكردووی كورد "ره‌حیم زه‌بیحی"، له به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری كورد "تووره‌ج ئه‌سڵانی" و به‌رهه‌می كۆمپانیای سینه‌مایی "ماد موڤی" MAAD Movie؛ له دوایین و هه‌شته‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا و به نوێنه‌رایه‌تی له سینه‌مای ئێران، له به‌شی فه‌رمی "پێشبڕكێی ئاسیا" له سێزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی به‌ڵگه‌فیلمی "دیمز" DMZ وه‌كوو گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتاریی ئاسیا له وڵاتی كۆریای باشوور وه‌رگیرا و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ، له‌گه‌ڵ فیلمی وڵاتانی ژاپۆن، چین، فیلیپین، ئه‌ندۆنیزیا، هۆنگ كۆنگ، تایوان و هیندستان ڕكابه‌ریی ده‌كات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه دیكۆمێنتارییه، له ئه‌ستۆی كۆمپانیای "تسویر گستر الهه پارسی" (ئێلی ئیمه‌یج) Eli Image به به‌رپرسیارییه‌تی خاتوو "ئیلاهه نه‌وبه‌خت"ـه.
ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به شێوه‌ی هاوبه‌ش له لایه‌ن "پاجۆ" Paju و "گۆیانگ" Goyang له پارێزگای گێیونگگی Gyeonggi ته‌نیا خاڵی غه‌یره‌سه‌ربازی له جیهاندا؛ به مه‌به‌ستی ناساندنی به‌ڵگه‌فیلمه به‌رچاوه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی له فیلمسازانی به‌هره‌مه‌ندی ئاسیایی و نێوده‌وڵه‌تی و پڕۆژه سه‌ركه‌وتووه‌كانی سینه‌مای دیكۆمێنتاریی دامه‌زراوه و له ئێستادا بۆته ڕووداوێكی گرینگی سینه‌مای به‌ڵگه‌فیلم له كیشوه‌ری ئاسیا.
سێزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵگه‌فیلمی "دیمز" به ناونیشانی پێشڕه‌وترین فێستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتاریی له كیشوه‌ری ئاسیا به ناوه‌رۆكی "ئاشتی، په‌یوه‌ندییه‌كان و ژیان"؛ به یارمه‌تی "جیۆنگی ـ دو" Gyeonggi-do، وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ، وه‌رزش و گه‌شتیاریی و ئه‌نجوومه‌نی فیلمی كۆریا و هه‌روه‌ها به نمایشی 130 به‌رهه‌می دیكۆمێنتاریی له ده‌رهێنه‌رانی 40 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان له رۆژانی 9 تا 16ی سێپته‌مبه‌ری 2021 له سینه‌ماكانی "گوڤانگ" Goyang، "مێگاباكس"Megaboxو "بێكسیوك" Baekseokله شاره‌كانی گۆیانگ و گۆوانگ جۆ له وڵاتی كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڵگه‌فیلمی "نانی پیرۆز" له دوایین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی حه‌ڤه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی فیلمی "زاگڕێب داكس" ZagrebDox له وڵاتی كڕۆواسیا نمایشكرا و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی "ئه‌و فیلمانه‌ی كه گرینگ‌یان هه‌یه"ی The Movies That Matter Awardئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه گرینگه‌ی وه‌رگرت. ئه‌م خه‌ڵاته تایبه‌ته، به‌و فیلمانه ده‌به‌خشرێت كه به باشترین شێوه، ئاستی مافی مرۆڤیان بردبێته سه‌ره‌وه و گه‌شه‌یان پێدابێت.
ئا- مه‌نسوور جیهانی
بۆ زانیاری زیاتر:
https://dmzdocs.com/eng/
https://www.instagram.com/p/CSammAsl3-M/?utm_medium=copy_link
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی به‌ڵگه‌فیلمی"نانی پیرۆز".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.