له راگهیاندراوێكدا، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردهوه: بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاوی خاوێنی ماڵان سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێگەی سەرجەم شارەوانییەکان هەڵمەتێکی گشتگیری دەستپێکرد و ماوەی هەفتەیەک مۆڵەت درا بەو شووشتنگانەی ئاوی خاوێن بەکاردەهێنن و ریسایکلییان نییە.
راشیدهگهێنێت، دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان ژمارەیەک شووشتنگە کە پابەندی رێنوێنییەکان نەبوون و بەبێ ریسایکلین کاریان کردووە کە ئەوەش هۆکارە بۆ بەفیڕۆدانی ئاوی خاوێن بۆیە سزادران و داخران.
شارەوانی هەولێر ئاماژە بەوەش دهكات، کە ئەم هەڵمەتانە بەردەوام دەبێت بۆیە داوا لە سەرجەم شووشتنگەکان دەکرێت پابەندی رێنوێنییەکان بن بۆ ئەوەی دووچاری لێپرسینەوە نەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.