Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:23

قه‌ڵادزێ.. قوتابییه‌کی پۆلی 12 پاش ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌کات چه‌قۆیه‌ک له‌ سکى خۆی ده‌دات 

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بریندارێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە تەمەنی 20 ساڵە و پیشەى قوتابی پۆلی 12ی ئامادەییه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بە وتەی خۆی "پاش ئەوەی سەیری ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئەمساڵی کردووە نمرەیەکی باشی بەدەست نەهێناوە و بەو هۆیەشەوە خەمی لێخواردووە و چەقۆیەکی لە سکی خۆی داوە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: باری تەندروستی بریندارەکە جێگیرە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.