نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌لام كۆیى ده‌كات.
ده‌قی پرسهنامهكه:
به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواییى هونه‌رمه‌ندى دیار و ناسراوى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌لام كۆیى ـ م پێگه‌یشت. پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵم له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێیانى و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان ده‌رده‌بڕم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
مامۆستا سه‌لام كۆیى له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه هاتووه‌ته بوارى هونه‌رییه‌وه و ساڵانێكى درێژى به كار و خزمه‌تكردنى هونه‌ر به‌خشى. خاوه‌ن ڕۆڵ و پێگه و ئه‌رشیفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى بوارى نواندن و شانۆیه و جێپه‌نجه‌ى به بوارى هونه‌ریى كوردستانه‌وه دیاره. به كار و به‌رهه‌مه‌كانى، بۆ هه‌میشه یادى به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/8/17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.