سەرۆکی پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدان، بهبۆنهی 75 ساڵهی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكهیهكی پیرۆزبایی ئاراستهی جەنابی سەرۆک (مەسعود بارزانی)و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد.
دهقی بروسكهی پیرۆزبایی سەرۆکی پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدان:
بۆ/ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرمی شۆڕشگێڕانە
بە بۆنەی (٧٥)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی مەرجەعی باڵای کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک (مەسعود بارزانی)و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و کادیر و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین ١٦ی ئابی ١٩٤٦ بە ڕابەرایەتی باوکی روحی نەتەوەیی کورد و کوردستان (بارزانی نەمر) گەورەترین شۆڕشی مێژوویی ھاوچەرخە لەخەبات و تێکۆشان و قوربانی و داکۆکی کردن لە ماف و سەروەری و پاراستنی گەل و خاک و نیشتمان.
ئەمڕۆ کە لە قۆناغێکی ھەستیار و چارەنووسسازداین کە زیاتر لە ھەموو کات گەلی کوردستان پێویستی بە یەکڕێزی و یەکدەنگی ھەیە ھیوادارین ھەموو لایەنەکان بە یەکگرتوو بەسەر ھەموو قەیرانەکاندا سەرکەوتوو بن و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان بپارێزین یەکگرتووییمان نیشانەی سەرکەوتنمانە.
بەو بۆنەیەوە وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، ئێمە لە سەرکردایەتی پارتی ئەنجومەنی نەتەوەیی کلدانی جارێکی دیکە جەخت لەسەر ھەماھەنگی پتەوی نێوانمان دەکەینەوەو سورین لەسەر زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و یەکڕیزی و تەبایی و برایەتی نێوان سەرجەم پێکھاتەی کوردستان بە تایبەتی نەتەوەی کلدان بۆ دابینکردنی ئارامی و ئایندەیەکی گەشتر بۆ ھاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان.
جنان جبار بویا
سەرۆکی پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدان
ئەندامی پەرلەمانی کودستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.