پارتی پارێزگارانی کوردستان، بهبۆنهی 75 ساڵهی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكهیهكی پیرۆزبایی ئاراستهی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
دهقی بروسكهكهی پارتی پارێزگارانی کوردستان:
بۆ بەڕێز مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت/ بەرز ڕاگرتن
بە بۆنەی (٧٥)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ناوی مەکتەبی سیاسی پارتی پارێزگارانی کوردستان وێڕای پیرۆزکردن و بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان چ لەسەردەمی شاخ و چ لە ئێستای عێراقی فیدراڵدا بە گرنگ وێنا دەکەین وەک پارتێکی کاریگەر لە نێو پرۆسەی سیاسی و گەیاندنی دۆزی نەتەوەیی کورد تا ئەو ئاستەی ئێستا.
ھیوادارین ئەرک و خەباتی داھاتووتان گرنگیدانی زیاتر بێت بۆ یەک ڕیزی نێو ماڵی کوردی و پێکەوە ژیان و یەک دیدی ھاوبەشی نیشتمانی و یەک گووتاری سیاسی بە تایبەتی ئێستا کە عێراق و ناوچەی ڕۆژھەڵاتی بە بارودۆخێکی ناجێگیر تێپەر دەبێت.
بەم بۆنەوە پەیوەندی دۆستانە و برایانەی نێوانمان دووپات دەکەینەوە دووبارە (٧٥) ساڵەی دامەزراندنتان بەرز و پیرۆزبێت.
مەکتەبی سیاسی پارتی پارێزگارانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.