مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – نوسینگهی ڕۆژههڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد كە بازرگانی پێوە كردبوو.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه:
پاش كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبارێك كە بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە دەكرد، شەوی ڕابردو مەفرەزەکانی نوسینگهی ڕۆژههڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانییان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن.
راشیدهگهیهنن: لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا دەستیشگیرا بەسەر بڕی (250 گرام) مادەی هۆشبەردا لە جۆری كریستاڵ.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لەئێستادا تۆمەتبار (پ، ع، أ لەدایكبووی 1991) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 14ی تایبەت بەمادە هۆشبەرەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.