Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:32

گۆڤارێکی یٔەمریکی: یٔێران لەنێو لیستی یٔامانجەکانی فڕۆکەی جەنگی "F-35"ی یٔیسرایٔیلە

کوردستان TV
100%


هەریەک لە ئێران و ئیسرائیل جەنگی وتار و لێدوان ئەنجامدەدەن، لەگەڵ هەڕەشەی راستەوخۆی بەکارهێنانی هەر وڵاتێک چەکی مەترسیداری خۆی، جا چی مووشەکەکانی ئێران بێت یاخوود فڕۆکە جەنگییە تۆقێنەرەکانی ئیسرائیل لە جۆری "F-35".
گۆڤاری "ناشیوناڵ ئینتەرسێت"ی ئەمریکی دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە جۆری "F-35" کە سەر بە نەوەی پێنجەمە ئێرانی خستووەتە لیستی ئامانجەکانییەوە.
ئیسرائیل دوو کۆپی لەم فڕۆکە تارماییە هەیە کە یەکێکیان ئاسایيە و هەندێ لە وڵاتانی جیهان هەیانە، بەڵام کۆپی دووەم کۆپییەکی تایبەتە کە دەکرێت تەیار و چەکدار بکرێت بە چەکی دروستکراوی ئیسرائیل، ئەمەش توانای شەڕکردنی ئەمجۆرە فڕۆکە بەشێوەیەکی تایبەت و هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەشێوەیەکی گشتی زیاد دەکات.
گۆڤارەکە راشیده‌گه‌ێنێت، فڕۆکەی "F-35" کە ئیسرائیل هەردوو کۆپییەکەی هەیە بڕبڕەی پشتی هێزەی ئاسمانی ئەو وڵاتە پێکدێنێت و توانای ئەوەی پێدەبەخشێت کە باشترین هێزی ئاسمانی هەبێت لە ناوچەکە لە چەند دەیەی داهاتوودا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.