Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:19

مسته‌فا کازمی: حکومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ ڕێککه‌وتنی شنگال

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراو گه‌یشته‌ گوندی كۆچۆی سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌نگال.

له‌ میانیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ گوندی كۆچۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ ڕێككه‌وتنی شنگال.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: به‌ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ ژیان بۆ پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ ده‌ستپێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بونیادنانه‌وه‌ی قه‌زاكه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كازمی گوتی: ئه‌م شوێنه‌ پیرۆزه‌ و خاكی شنگال بۆ هه‌میشه‌ به‌ زیندوویی له‌ ناو بیر و زه‌ینی عێراقییه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م  سه‌ردانه‌ی كازمی بۆ قه‌زای شنگال و گوندی كۆچۆ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئێزیدی گوندی كۆچۆ كه‌ له‌ ساڵی 2014 له‌ لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ كۆمه‌ڵكوژ كران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.