له یادی 75 ساڵهی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، مهلا مستهفا بارزانی پهیامێكی بڵاوكردهوه.
دهقی پهیامهكه:
پەیامی پیرۆزبایی رێزدار جەنابی مەلامستەفا بارزانی بەبۆنەی (۷٥)ـەمین سالڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوکات سالڕۆژی لەدایكبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ۱٦ـی ئابی ۱۹٤٦ لەسەر دەستی سیمبوڵی رزگاریخوازی و ئازایەتی نەتەوەکەمان بارزانی باوک و ڕێبەری ڕۆحی نەتەوەییمان دامەزرا، ئەم یادە مەزن و شکۆدارە هاوکاتە لەگەل لەدایکبوونی ڕەمزی خۆنەچەماندن و پێشەوا و ڕابەری نیشتمانی و پێشمەرگەی سەربەخۆیی کوردستان بەرێز جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی ، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی باوکی ئازیزم هێژا سەرۆك بارزانی و سەرجەم پەیڕەوانی ڕێبازی پارتی و بارزانی دەکەم بە تایبەتی بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کادر و ئهندام و لایهنگران و دڵسۆزانی پارتیمان و گشت کوردستانیانی تێکۆشەر و نیشتمانە پەروەر .
لەم یادە پرشنگدارە پەیمان دووپات دەکەینەوە کە هەردەم لەسەر ڕێبازی پیرۆزی باوکی ڕۆحیمان بەردەوامبین لە ژێر سەرکردایەتی حەکیمانەی سەرۆک مسعود بارزانی تێبکۆشین لە پێناو بەدی هاتنی گشت ماف و ئامانجە نیشتمانیەکانمان و سەربەخۆیی کوردستان .
مەلامستەفا مسعود بارزانی
۱٦ـی ئابی ۲۰۲۱
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.