Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:16

شه‌قامێکى سلێمانى داده‌خرێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16 - 8 - 2021 ،   له‌ ئاگادارییه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌:  ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌هۆی كاری تیمه‌كانی شاره‌وانیی سلێمانی، له‌ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود (سه‌ر پردی قالاوه‌ به‌ ئاراسته‌ی چوارڕیانی سه‌رچنار) به‌ربه‌ست كراوه‌ و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتوچۆوه‌ شه‌قامی لاوه‌كی بۆ هاتوچۆی شۆفێران كراوه‌یه‌.

هاتوچۆى سلێمانى داوا له‌ شۆفێران ده‌كات، بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت، له‌و شه‌قامه‌وه‌ هاتوچۆ نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی له‌و شه‌قامه‌ دروست نه‌بێت و ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان‌ و شۆفێرانیش دروست نه‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.