Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:19

شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا بۆ سه‌رۆک بارزانی: مێژوو و قوربانیدانی پارتی بەرز و پڕشکۆ دەنرخێنم

کوردستان TV
100%


شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ 75 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كات.
له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌:  به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانی، بەبۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و گشت کادیر و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەم.
راشیده‌گه‌ێنێت: پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە وەکو بزووتنەوەیەکی شۆرشگێری و سیاسی لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد خەباتی کردووە، مێژوو و قوربانیدانی ئەو ڕێبازەی کە پارتی لە پێناوی دامەزراوە بەرز و پڕشکۆ دەنرخێنم، هیوادارم ئەم یادانە بکەین بە هەنگاوێک بۆ زیاتری یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و یەکخستنی هزری نەتەوەیی لە پێناو چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان و پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:

بەڕێز کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و گشت کادیر و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەم.

پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە وەکو بزووتنەوەیەکی شۆرشگێری و سیاسی لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد خەباتی کردووە، مێژوو و قوربانیدانی ئەو ڕێبازەی کە پارتی لە پێناوی دامەزراوە بەرز و پڕشکۆ دەنرخێنم، هیوادارم ئەم یادانە بکەین بە هەنگاوێک بۆ زیاتری یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و یەکخستنی هزری نەتەوەیی لە پێناو چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان و پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٨/١٦ 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.