Erbil 27°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:22

سەرپەڕشتیاری کلپەی نیشتیمانی کوردستان ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی پیرۆز ده‌کات

کوردستان TV
100%


کارۆخ سەید ڕزگار،  سەرپەڕشتیاری کلپەی نیشتیمانی کوردستان، له‌ په‌یامێكدا  یادی 75 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزده‌كات.
له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی ناوبراودا هاتووه‌: 
بەبۆنەی 75 ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەرێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای هەمیشە سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
راشیده‌گه‌ێنێت: 
ئەم یادە بەدەرفەت دەزانین دووپات لەپەیوەندییەکانی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بکەینەوە بەمەبەستی دابینکردنی ئاشتی و تەبایی و یەکرێزی و دابینکردنی ژیانێکی ئاسودەیی و خوشگوشەزارنی زیاتر بۆ خەڵکی کووردستان.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بەرێز/ سەرۆک مەسعود بارزانی
بەرێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەرێزان/ ئەندام و لایەنگراتی پارتی دیموکراتی کوردستان

سڵاو و ڕێز

بەبۆنەی 75 ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەرێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای هەمیشە سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

ئەم یادە بەدەرفەت دەزانین دووپات لەپەیوەندییەکانی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بکەینەوە بەمەبەستی دابینکردنی ئاشتی و تەبایی و یەکرێزی و دابینکردنی ژیانێکی ئاسودەیی و خوشگوشەزارنی زیاتر بۆ خەڵکی کووردستان.

دووبارە پیرۆزبێت و هەمیشە سەرکەوتوبن.

کارۆخ سەید ڕزگار
سەرپەڕشتیاری کلپەی نیشتیمانی کوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.