Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:25

د .به‌شیر حه‌داد : پارتی گه‌وره‌ترین پارتی سیاسییه‌ و پێگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق گۆڕانکاری و پێشبینیەکان د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند:

هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ داواكاری جه‌ماوه‌رو خۆپیشانده‌رانه‌، یه‌كێك له‌ داواكاری ئه‌و خۆپیشاندانه‌ هاتنه‌ كایه‌یه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بوو. ئێستا ده‌توانیین بڵێین وه‌زعی سیاسی عێراق چه‌قبه‌ستووه‌، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردن ده‌رگایه‌كه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایه‌و ئه‌و چه‌قبه‌ستووبوونه‌. حكومه‌تی كازمی به‌لێنی دا له‌و ماوه‌یه‌ كه‌ شتێك بكات ئه‌ویش هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته‌، دوای دادگاییكردنی ئه‌وانه‌ی خۆپیشانده‌رانیان كوشتووه‌ هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و بوونی چه‌ك له‌ ده‌ست میلیشیاكان. به‌ڵام هیچ جێبه‌جێ نه‌بووه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام تا ئێستاش دڵنیایی نییه‌ كه‌ ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ ئه‌نجام بدرێت.

زۆر لایه‌ن كشاونه‌ته‌وه‌ له‌و هه‌لبژاردنه‌ نازانیین ئایا به‌ بڕیاری خۆیان دا ده‌چنه‌وه‌ یان نا. شه‌قام هیوایه‌كی به‌ به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت نییه‌، هیچ دوور نییه‌ هه‌مان ده‌موچاو و سیسته‌م بێته‌وه‌ گۆڕه‌پان.
ره‌وتی سه‌درو چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ چه‌ندین جار ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه‌ بڕیاری كۆتایی نیه‌. ئه‌گه‌ری زۆرهه‌یه‌ بڕیاری خۆیان بگۆڕن تا ئێستا ته‌نها یه‌ك لایه‌ن به‌ فه‌رمی داوای كشانه‌وه‌ی له‌ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن كردووه‌، ئه‌وه‌ی تر به‌ بۆ بۆچوونی من ته‌كتیكێكی سیاسییه‌ و هیچی تر نییه‌.

د . به‌شیر حه‌داد ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ گرنگی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بۆ سه‌ر كورد، به‌ به‌رز نرخێندراوه‌ كورد به‌ شێوه‌یه‌كی باش هه‌نگاوی ناوه‌، زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دان و خۆشی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئاماده‌كردووه‌ و پێویستیشمان به‌ یه‌كڕیزی و هاوپه‌یمانی هه‌یه‌ دوای پرۆسه‌كه‌. پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌وره‌ترین پارتی سیاسییه‌ و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، هانی لایه‌نه‌كان ده‌دات كه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت و سندوقی هه‌لبژاردن یه‌كلایی هه‌موو شتێك بكاته‌وه‌.

كورد چه‌ند یه‌كده‌نگ بێت باشتر ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌لكی كورد نه‌فه‌وتێت ئه‌و سیسته‌مه‌ بۆ جاری داهاتوو، به‌ پێی بۆچوونم پێویسته‌ بگۆڕێت، بازنه‌كان ناكرێت به‌و شێوه‌یه‌ بێت. سه‌باره‌ت به‌ پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا د به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند، واقیعی ئیستای عێراق له‌ به‌غداو ناوه‌راست و باشووری عێراق، گه‌وره‌ترین شاهیده‌ به‌وه‌ی عێراق پێویستی به‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌، سوپای عێراق نه‌یتوانیوه‌ ئه‌منی عێراق مسۆگه‌ر بكات.

بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پێویسته‌ به‌وه‌ی له‌ عێراق بمێننه‌وه‌، نه‌ك وه‌ك شه‌ڕكه‌ر به‌ڵكو وه‌ك هێزێكی پاڵپشت بێت بۆ هێزه‌كانی عێراق. ژینگه‌ی عێراق جیاواتره‌ له‌ ئه‌فغانستان به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێی بكشێته‌وه‌، به‌لام به‌ دووری نازانیین ئه‌و سیناریۆیه‌ له‌ عێراق دووباره‌ بێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌فغانستان روویدا پێویسته‌ عیبره‌تی لێ وه‌ربگیرێت.

 

دارشتنی: سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.