سبه‌ی دووشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ده‌كرێت و هاووڵاتییان ده‌توانن له ڕێگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان وه‌ربگرن.
له‌مباره‌یه‌وه دلێر عه‌بدولواحید، به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی و كه‌ل و په‌لی خۆراكی شاری هه‌ولێر به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دوای ته‌واوبوونی پشكنین بۆ سه‌رجه‌م به‌شه خۆراكه‌كان، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه نێردراون سبه‌ی ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنیان.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌نجامی پشكنینه‌كان 100 له‌سه‌ر 100 ده‌رچوو، هه‌ر بۆیه سبه‌ی له ڕێگای بریكاره‌كانه‌وه ده‌ست بهدابهشكردنیان ده‌كرێت و هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كانی خۆراك بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان.
پ/ كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.