Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:33

زیاتر له‌ 7 هه‌زار که‌سی دیکه‌ له‌ عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕاگه‌ێندراوی 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كانیش له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 7هه‌زار و 11 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون.

هه‌روه‌ها 66 تووشبووش به‌هۆ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 9 هه‌زار و 379 تووشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌ پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ ماوه‌ی24 كاتژمێردا  87 ھەزار و423  کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.