له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با به تێچوونی نزیكه‌ی 3 ملیار دینار له پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: پرۆژەی کڕین و دانانى دوو محاویلەی پاوەر KV 132/33/11 و MVA 40/50/63 لە هەردوو وێستگەی رزگاری و قولەرەیسی بە بڕی (2.73.000.000) جێبەجێ دەکرێت. وێستگە کۆنەکانیشیان بۆ وێستگەی باشوور گواستراونەتەوە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: پرۆژەکە لەسەر داهاتی لە 8%ی کارەباى بەڕێوبەرایەتیی گشتىی کارەباى سلێمانى لە لایەن کۆمپانیای شاندزەوە لە ماوەی 270 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.