Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:20

له‌ بۆندس لیگادا بروسیا دۆرتمۆند سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌ ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێناو له‌ یاریه‌كی پڕگۆڵدا به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی میوانی برده‌وه.
 له‌ خوله‌كی بیست وسێدا، یاریزان ماركۆ ڕیوس گۆڵێكی بۆ دۆرتمۆند به‌ده‌ستهێنا، پاشان فێلیكس پاسلاك به‌رگریكاری دۆرتمۆند گۆڵی به‌رامبه‌ری فرانكفۆرتی به‌ هه‌ڵه‌ له‌ گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی له‌ خوله‌كی بیستوحه‌وت تۆماركرد، له‌ خوله‌كی سی و دووشدا، تۆرگان هازاردی به‌لجیكی و برای ئێدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی ڕیال مه‌درید گۆڵی دووه‌می زه‌رده‌واڵه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
 دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش، ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی و ئه‌ستێره‌ی دۆرتمۆند گۆڵی سیێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوهه‌شتدا، هێرشبه‌ری لاوی ئه‌مه‌ریكی، جیۆڤانی ڕینا گۆڵی چواره‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێنا، دواتر هالاند گۆڵی دووه‌می خۆی و پێنجه‌می تیپه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی حه‌فتا تۆماركرد.
 له‌و لاشه‌وه‌ هێرشبه‌ری لاوی نۆروێژی یانس پیتێر هاوجی گۆڵی دووه‌می فرانكفۆرتی له‌ خوله‌كی هه‌شتاوشه‌ش به‌ده‌ستهێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی له‌نێوان هه‌ردوو تیپ كه‌مكرده‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ش دۆرتمۆند یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی له‌ وه‌رزی نوێی بۆندسلیگا مسۆگه‌ركرد.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.